ەبدوڵا ساڵح دوێنێ دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا لە هەولێر، بەئاماژە بە دانیشتنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرودستان لەگەڵ لیژنەی ئاسایشیی ئەو ناوچەیە، وتی: سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ تاران لەماوەی دە هەتا پانزە ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام دەگرێ.
عەبدوڵا ساڵع بەئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی بەرپرسانی لیژنەی ئاسایشی کوردستانی ئێراق بۆ ئێران ، وتی: نێچیرڤان بارزانی سەرلەبەیانی دوێنێ دووشەممە لەدانیشتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئەو لیژنەیە، لەڕەوتی دیدار و دیمانە ئەنجام گرتووەکانی تاران ئاگادار کرایەوە.
بەقسەی عەبدوڵا ساڵح، نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکی لەنێو ئەندامانی لیژنەی ئاسایشی کوردستانی ئێراق، پێی داگرت، کوردستانی ئێراق ڕێگە نادات هیچ گرووپ یان حیزب و کەسایەتییەک لەدژ ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بجووڵێتەوەو بەتوندی بەرپەرچی هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە دژ بەئێران دەداتەوە.
بەرپرسی گشتی نووسینگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ئێران، وتی: نێچیرڤان بارزانی پێی داگرتووە، کوردستانی ئێراق قەت دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی نەکردووەو ناشیکات....
کۆتایی کورتە نامە/310